ئاڤا نیوز
لە بازاڕەکانی زێڕ لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە هەولێر، جۆرێک لە فێڵ و ساختەکاری بڵاوبووەتەوە کە تێیدا هەندێک بازرگان و خاوەن کارگە زێڕی کوالیتی نزم و عەیاری ناڕاست بە ناوی زێڕی عەیارە بەرز و ستانداردی خەلیجی بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: پەیامنێری ئاڤا نیوز، هیشام سەعید، بە هاوکاریی زێڕینگرێک نموونەی دوو پارچە لیرەی زێڕی عەیار 21ی پشکنی کە هەمان شێوە و قەبارەیان هەبوو، بەڵام لە ناوەڕۆکدا زۆر جیاواز بوون. ئەو زێڕینگرە نهێنییەکانی پشت ئەم فێڵەی ئاشکرا کرد و گوتی، "خۆی زێڕی عەیار 21 دەبێت ستانداردە جیهانییەکەی بۆ یەک مسقاڵ 875 پۆینت بێت و نیو گرام زیوی تێکەڵ بکرێت (واتە سفری)، ئینجا زێڕێکی کوالیتی باش و پلە یەک دەردەچێت."
بە گوتەی ئەو، بەڵام هەندێک لە کارگەکان لە هەولێر ئەم ستانداردە کەم دەکەنەوە بۆ 840، 850، یان 860 پۆینت، و بڕێکی زیاتر لە زیو (نزیکەی یەک گرام) تێکەڵ بە یەک مسقاڵ زێڕ دەکەن. بەمەش، بۆ هەر کیلۆیەک زێڕ، 8 بۆ 9 مسقاڵ زێڕی پوخت قازانج دەکەن. ئەم زێڕە ساختەیە دواتر بە ناوی "زێڕی عەیار 21ی خەلیجی" بە نرخی گران بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێتەوە. لە ئەنجامدا، کڕیاران بە بێ ئاگا زێڕێکی کوالیتی خراپیان پێ دەفرۆشرێتەوە و کاتێکیش دەیفرۆشنەوە، زیانێکی زۆریان پێ دەگات، جگە لە دەستحەقی کڕینەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە کارگە خۆماڵییەکان، هەندێک بازرگانیش لە وڵاتی تورکیاوە ئەم جۆرە زێڕە ساخته و نزم کوالێتییە هاوردە دەکەن و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی زێڕی عەیارە بەرز دەیفرۆشنەوە.
هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕینگرانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە بەردەوام لە بازاڕەکان چاودێرین. ئەگەر بێتوو بزانین شتێکی لەو شێوەیە هەیە، بەڕێوەبەرایەتیی کوالیتی کۆنترۆڵی خشڵ و ئاسایشی هەولێری لێ ئاگادار دەکەینەوە و دەبێت بە سزای خۆی بگەیەنرێن."
لەلایەکی دیکە: جاسم قادر، بەڕێوەبەری کوالیتی کۆنترۆڵی خشڵ سەر بە وەزارەتی پلاندانان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە سنووری هەولێر 67 کارگەی بەرهەمهێنانی زێڕی جۆراوجۆر هەیە و تا ئێستا لەم ساڵدا هیچ کارگەیەک بەهۆی ئەم فێڵەوە لەلایەن لیژنەکانیانەوە ڕاپۆرتی لەسەر نەکراوە. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە: "ئێمە بەردەوام بە هاوکاریی ئاسایش و سەندیکای زێڕینگران هەفتانە لیژنەکانمان سەردانی کارگەکان دەکەن و سامپڵ لە زێڕی کارگەکان وەردەگرن بۆ پشکنین. دوای بەدواداچوونەکەی ئێوە، هەڵمەتەکانمان چڕتر دەکەینەوە. هەروەها، هەر هاوڵاتییەکیش گومانی هەبوو، با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کوالیتی کۆنترۆڵی خشڵ بکات."
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






