حکومەتی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 2024-03-30

ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پێش سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا، دەست بە ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات، دوو تیمی هونەری و یاسایی دەنێرێتە هەولێر و هەڵسەنگاندن بۆ کێڵگەکان و گرێبەستەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری داوە دوو تیمی هونەری و یاسایی پێکبهێنێت، بۆ ئهوهی پێش سهردانی سوودانی بۆ ئهمریكا سەردانی هەرێمی كوردستان بكهن، له سهردانهكهدا لهگهڵ کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی نەوت کۆدەبنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سەرجەم کێڵگە نەوتییەكانی ههرێمی كوردستان دەكهن.
لێدوانی فهرمی: ئامانجی سەردانی تیمەکان هەڵسەنگاندنە بۆ بڕی بەرهەم و تێچووی دەرهێنانی نەوت و قەبارەی وەبەرهێنان لە کێڵگەکاندا. لەم ڕووەوە ڕاپۆرتێک بۆ وەزارەتی نەوت و ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دهكهن، بۆ چارهسهركردنی كێشهی ههناردهكردنهوهی نهوت. نههرۆ ڕواندزی، جێگری سهرۆكی لیژنهی نهوت و غاز له پهرلهمانی عێراق وای به ئاڤا نیوز گوت.
بۆچی گرنگه: یەکێک لە ئەجێنداکانی کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بەتایبەتی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، مووچە و بودجە.
باكگراوند: بەهۆی بڕیارەكەی دادگهی ناوبژیوانی پاریس زیاتر لە ساڵێکە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕاگیراوە، زیانەکەیشی بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتوو ڕادەگیرێت