لە نانەواخانەیەکی دارەتووی هەولێر سندووقی خێرخوازیی دانراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

خاوەنی نانەواخانەیەکی هەولێر ماوەی 30 ساڵ پیشەی نانەواییە و ساڵێک زیاترە پڕۆژەیەکی بچووکی بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاندووە کە هەژار و دەست کورتن. 

چیرۆکی سەرەکی: بەشدار خاوەنی نانەواخانەیەکە لە سنووری دارەتووی شاری هەولێر، ئەو هاووڵاتییە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کاری مرۆڤ دۆستانەی دەستپێکردووە، هەر کەسێک نان بکرێت دەتوانێت باقی پارەکەی دابنێت بۆ ئەو کەسانەی توانای کڕینی نانیان نییە. 

زانیاریی زیاتر: هەندێک کەس دەچن بۆ ئەو نانەواخانەیە و پارە دادەنێن بێ ئەوەی نان بکڕن و پارەکەیان بۆ نانی ئەوانەیە کە هەژارن، ڕۆژانە لانیکەم 20 کەس لەو شوێنە بەخۆڕایی نان وەردەگرن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ