دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە نزیکەوە چاوەدێری دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید دەکات
- کوردستان
- 28 ئاب

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە دۆسیەی دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخرا، نوێنەری دەستەی مافی مرۆڤیش ئامادەی دانیشتنەکە بوو.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نۆێ لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەناوی (ش.ن) بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ جاری دووەم دادگایکردنەکەی بۆ 2ی9ی 2025 دواخرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە تیمێکی نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەشدارییان لە دووەم دانیشتنی دادگای شاسوار عەبدولواحید کردووە.
دانیشتنەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێری خایاندووە و سەرۆک و ئەندامانی دادگا و ئەندامانی داواکاری گشتیی و پارێزەکانی هەردوولا و ژمارەیەک پەرلەمانتار ئامادەبوون.
وتەکانی شەش گەواهیدەر لە دۆسیەکە وەرگیرا کە سەرجەمیان تۆمەتەکانی سەر تۆمەتبارکراویان ڕەتکردەوە و پاشان لائیحەی یاسایی بەرگری پارێزەرەکان پێشکەشی دەستەی دادگا کراو، بەهۆی یەکلایی نەبونەوەی دۆسیەکەو نەگەیشتن بەبڕیاری حوکمی کۆتایی دانیشتنەکە بۆ ڕیکەوتی 2-9-2025 دواخرا.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت ڕووداوی پێشێلکاری بەرامبەر ئەندامانی پەرلەمانی نەوەی نوێ ئاماژەیان بەوەداوە کە چەند کەسێک بەجلی مەدەنییەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو خەڵکەی لەوێ ئامادەبوون و تووندوتیژی بەکارهاتووە، ئێمە وەکو دەستەی سەربەخۆ ڕایدەگەینین: نیگەرانین لەو کردارە و دژی هەموو جۆرە پێشێلکاری و تووندوتیژیەکین و ڕەتی دەکەینەوە ناکرێت لەناو حەرەمی دادگاش ڕێگە بەو جۆرە کارانە بدرێت و هیوادارین لێکۆڵینەوە لەو بابەتەش بکرێت و لای خۆشمانەوە چاودێری دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






