
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
بۆ گەیاندنی پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی ئەمنی و ئابووری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە دیمەشق کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و سەرۆکی سووریا تاوتوێی بابەتەکانی ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دۆخی کۆمەڵگەی عێراقی لە سووریادا کرد.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و سەرۆکی سووریا لەسەر زیادکردنی هاوکاری ئەمنی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕێککەوتن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکایەتیی سووریا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر چالاککردنی جووڵەی بازرگانی و کردنەوەی دەروازە وشکانییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتیی بکات.
ئەمەش بزانە: مانگی نیسانی ڕابردوو، بەفەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی فەرمی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و بەرپرسانی دیکەی حکومەت کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





