ئاڤا نیوز
لە هەولێر دەنگۆی فرۆشتنی قوتابخانەیەکی هەولێر دەکرێت. بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی هەولێریش ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، ئەم قسانە دوورن لەڕاستییەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەولێر ژمارەیەک دایک و باوکی قوتابیانی ئامادەیی دانازی وێژەیی کوڕان لە گەڕەکی برایەتی، پەیوەندیان بە ئاڤاوە کردووە و دەڵێن: قوتابخانەکە فرۆشراوە، بە منداڵەکانمان وتراوە تا ساڵی نوێ نەهاتووە خەمێک لەخۆتان بخۆن و قوتابخانەیەکی دیکەی ئامادەیی بۆخۆتان بدۆزنەوە.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا چووەتە قوتابخانەکە و بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە، قسەی لەگەڵ دوو قوتابی کردووە کە برای یەکترن. یەکیان پۆلی 12ی وێژەییە بەناوی ڕێزدار ئەوی تریان پۆلی 11ی وێژەییە بەناوی ڕێژوان، ئەوان دەڵێن، "بە بیستنی ئەم هەواڵە تووشی شۆک بووین و سەرمان سوڕما، چونکە بەڕاستی ئێمە لەگەڵ مامۆستاکانمان ڕاهاتبووین و حەزمان دەکرد هەر لەوێ خوێندن تەواو بکەین، جگە لەوە ئێستا دەبێت 20 خولەک بۆ نیو کاتژمێر بە پێ ببڕین تا دەگەینە ئەو قوتابخانەیەی بۆی دەڕۆین، ئەمەش بارگرانی لەسەر ئێمە درووست دەکات".
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر بە ئاڤای وت: ئەم قسەیە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و قوتابخانەکە نەفرۆشراوە، بەڵام دادەخرێت.
وتیشی، قوتابخانەکە موڵکی حوکمەتە و نافرۆشرێت، بەڵام قوتابخانەکە تەنیا 57 قوتابی لێ ماوەتەوە، ناکرێ قوتابخانەیەکی ئاوا گەورە بەو ژمارە کەمەی قوتابی بەردەوام بێت، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی ڕۆژی 31-7ی ئەمساڵ نووسراوی فەرمی دەرکردووە کە قوتابخانەکە بەیەکجاری دادەخرێت، قوتابیەکانیش دەگوازرێنەوە قوتابخانەیەکی دیکە و مامۆستاکانیش دەنێردرێن بۆ چەند قوتابخانەیەکی تر.
سەبارەت بە چارەنووسی باڵەخانەی قوتابخانەکە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر دەڵێت: شوێنی ئەو قوتابخانەیە دەدرێت بە قوتابخانەی دواناوەندیی توانای سیستەمی ئینگلیزی تێکەڵاو کە لە 300 قوتابی پێکدێت، لەڕابردوو ئەو قوتابخانەیە میوانی قوتابخانەی دەریای بنەرەتی بوون و لۆدێکی زۆریان لەسەر دروست ببوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی ژینگە داوایەک لە خەڵکی دهۆک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیاری و خزمەتگوزارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
1 خولەک لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەواوی ڕێگەی نێوان دووكان - چوارقوڕنە دەكرێتە دووساید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکەین