
ئەحمەد غالب ڕەهوی - سەرۆکوەزیرانی حووسییەکانی یەمەن کە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژرا
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکدا کە ئیسرائیل بە "بێ پێشینە" ناوی دەبات، سەرۆکوەزیران و شەش وەزیری حکومەتی یەمەنی سەر بە حووسییەکانی کوشت، لەناو کوژراوەکانیشدا وەزیری دەرەوە هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە یەمەن بۆردوومان کرد، دواتریش حکومەتی حووسییەکان کوژرانی سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێکیان لەمیانی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکی حکومەت لە ڕۆژئاوای یەمەن ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەرچەندە تائێستا گرووپی حووسییەکانی یەمەن بە فەرمی تەنیا کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و زانیاریی دژبەیەک لەسەر وەزیرەکان بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ماڵپەڕی (عەرەبی جەدید)ی قەتەری پاڵپشت بە سەرچاوەکانی لە یەمەن، بڵاوی کردووەتەوە کە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێک کوژراون ئەوانیش بریتین لە:
ئەحمەد غالب ڕەهوی - سەرۆکوەزیران
جەمال عامر - وەزیری دەرەوە
هاشم شەرەفەدین - وەزیری ڕاگەیاندن
عەلی سەیف - وەزیری کارەبا
محەممەد مەدانی - وەزیری ئیدارەدانی ناوخۆ
محەممەد عیاش - وەزیری گواستنەوە
محەممەد مەولد - وەزیری وەرزش و لاوان
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی حوسییەکان لە سەرۆکوەزیران، سێ جێگری سەرۆکوەزیران و 19 وەزیر پێکدێت، سەرۆکایەتیی یەمەنی سەر بە حوسییەکان ئاشکرای کردووە لەو هێرشەدا چەند بەرپرسێکی دیکەش بە سەختی و مامناوەند بریندار بوون و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیکشی دان، بەبێ ئەوەی ناو و پۆستەکانیان ئاشکرا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: مەهدی مەشات، سەرۆککۆماری یەمەن (حووسییەکان) لە بڕیارێکی سەرۆکایەتیدا محەممەد مفتاح، جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیران (لە حکومەتی حووسییەکان کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانی پێدانەنراوە) وەک سەرۆکوەزیرانی کاتیی یەمەن دەستنیشان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






