دوو ڕۆژە شاندێکی یەکێتیی مامۆستایان لە بەغدا کار لەسەر زیادکردنی دەرماڵە دەکەن
- هەواڵ
- 1 ئەیلوول

دوو مامۆستای هەرێمی کوردستان لەکاتی وانەوتنەوە لە یەکێک لە قوتابخانەکان
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بۆ زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان لە بەغدایە و شاندەکە بە ئاڤای گوت: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرە کوردەکان هاوکارمان بن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دووشەممەی ڕابردوو 25-8-2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای یەکەمی ژمارە 22ـی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد، تێیدا ژمارەیەک ئیمتیازی بۆ فەرمانبەرانی پەروەردە لەخۆگرتووە، یەکێک لە گۆڕانکارییەکان ئەوەیە دەرماڵەی مامۆستایان لە 150 هەزار دینار بۆ 300 هەزار دینار زیاد دەکرێت. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەیەوێت مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش لەم هەموارە سوودمەندبن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەوڵەکانمان لە بەغدا چڕ کردووەتەوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبینەوە، هەوڵدەدەین فەرمانبەرانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان بەشێک بن لەو یاسایە و سوودمەندبن لێی.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەحمەد گەرمیانی، بڕیارە ئەمڕۆ چەند لایەنێکی جێبەجێکار لە بەغدا ببینن، پێویستە بەر لەوەی پارە بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان بکرێت، وا بکەین فەرمانبەرانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان لێی سوودمەندبن.
باکگراوند: بەپێی هەمواری یاسای پەروەردەی عێراق دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایانی پەروەردە بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت. هەر مامۆستایەک کە دادەمەزرێت پێویستە سێ تا پێنج ساڵ لە ناوچە دوورە دەستەکان خزمەت بکەن، ئەوەش بۆ کاتی خانەنشینی بە دوو بەرامبەر بۆیان هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






