پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
- کوردستان
- 1 ئەیلوول

دیمەنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ئاکرێ، بەپێی ماددەی دووی یاسایی خراپبەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن، هەوڵ بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییەکی کورد کە نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندایە، لەڕێگەی وەتس ئاپ و ڤایبەرەوە پەیوەندی کردووە بە نووسینگەکانی حەواڵە و ئەو دووکانانەی پارە لەڕێگەی ئۆن لاین دەگوازنەوە، وتوویەتی "من لە دەوامم و پێویستم بە بڕە پارەیەکە بەزووترین کات بۆم بنێرە تا دێمە لات و پارەکەت بە کاش پێ دەدەم"، دووکاندارەکە کاتێک دەبینێت وێنەی ئەفسەرێکی ناسراو یان کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەکەی لەسەرە پارەی بۆ دەنێرێت، دوای ئەوەی دەچێت پارەکەی داوا دەکاتەوە لەو کەسەکە پێی دەڵێن "ئەوە ئێمە نین و پارەشمان داوا نەکردووە"، لەسەر ئەو بنەمایە پۆلیس دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و ناسنامە فێڵبازەکە ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی کەسێک بەناوی ئەفسەرانی پۆلیس و کەسایەتییەکان پەیوەندی بە هاووڵاتیان کردبوو و داوای ڕەوانەکردنی پارەی کرد بوو، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی خراپبەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردنی ئاکرێ، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کرا و توانرا ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکرێت بەناوی (ش.ل.م) تەمەن 40 ساڵ کە نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندایە.
پۆلیسی ئاکرێ بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوول لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەپێی ماددەی دووی یاسایی خراپبەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن.
لەهەمان کاتدا: پۆلیس داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان بپارێزن لەو کەسانە و پارە بۆ کەس ڕەوانە نەکەن ئەگەر بە تەواوی نەیناسن و دڵنیا نەبن لەو کەسە، یان ئەگەر گومانیان لەهەر شتێک هەبوو، پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 104.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






