
دوو جووتیاری عێراق لەکاتی کۆکردنەوەی بەرهەمی خورما
ئاڤا نیوز
عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە بکات، ئەمەش بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی خۆماڵی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارەکە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دراوە و ئامانج لێی بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی و پاراستنی بەرهەمی جووتیارانی عێراقە، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەستبوونی خورما بە ڕێژەیەکی پێویست لە بازاڕەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هەنگاوە هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی حکومەت بۆ پشتگیریکردنی کشتوکاڵی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی دەرەکی، بەمەش هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و خواستدا بەدەستدەهێنرێت و لە ئەنجامدا داهاتی جووتیاران بەرزدەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: عێراق ساڵانە زیاتر لە 730 هەزار تۆن خورما بەرهەمدێنێت و لە ڕیزبەندی شەشەمی جیهاندایە، پێشتریش لەمساڵدا، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانێکی پێنج ساڵەی بۆ زیادکردنی دارخورما لە عێراق لە 22 ملیۆن بۆ 30 ملیۆن ڕاگەیاند. هەروەها پلانەکە چاندنی جۆرە دارخورما نوێ و پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت بۆ یەکەمجار بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی.
باکگراوند: عێراق لە ساڵی 1960 تا 1974 لە ئاستی بەرهەمهێنانی خورما لە پلەی دووەمی جیهاندا بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی 1975 تا 1979 پێشەنگی بەرهەمهێنانی جیهانی بەدەست بێنێت، بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی نزیکەی 471 هەزار تۆن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






