تەقینەوەیەک لە فەرماندەیی گشتیی یەکەی 70 ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 2 ئەیلوول

کۆلێژی سەربازیی قەلاچوالان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، تەقینەوەیەک لە مەیدانی (ڕەمیی) فەرماندەیی گشتیی یەکەی 70ی پێشمەرگە لەسەر ڕێگای تاسڵوجە - سلێمانی ڕووی دا. بەهۆی ئەم ڕووداوەوە خوێندکارێکی عەرەب گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە پێکهاتوون لە دوو ئەفسەری کورد و خوێندکارێکی عەرەب.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ڕووی داوە، کاتێک پۆلێک لە خوێندکارانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، کە زۆربەیان عەرەبن، سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون بە چەکی جۆری (RPG)، لەوکاتەدا گوللەیەکی RPG تەقیوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی فەرماندەیی یەکەی 70 بە ئاڤای ڕاگەیاند، "خوێندکارەکان لەکاتی ڕاهێنان چەکی جۆری ئاڕ پی جی-یان بەکارهێناوە. بەداخەوە گوللەیەک تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە یەکێک لە خوێندکارەکان گیانی لەدەست داوە و چوار کەسیش بریندار بوون." لیوا ئەحمەد لەتیف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە عەرەبە، لە بریندارەکانیش دوو ئەفسەریان کوردن و بریندارەکەی دیکەش عەرەبە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لەکاتی مەشق و ڕاهێناندا لە کۆلێژی سەربازیی سێ لە قەڵاچوالان، گوللە هاوەنێک بە پۆلێک خوێندکار تەقیوەتەوە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





