
ژمارەیەک سەرباز و تانک و چەکی ڕووسی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی هەرێمی دۆنێتسک ڕادەگەیەنێت و 24 کاتژمێری ڕابردوو بە سەرکەوتنی گەورە بۆ سوپای ڕووسیا ناودەبات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای کۆبوونەوەی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕووسیا و ئۆکراینا لە هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر یەکتر بەردەوامن و لەگەڵ هەڕەشەی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ هێرشکردنە سەر مۆسکۆ، سوپای ڕووسیا لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆنترۆڵکردنی شارەکانی 'کینژال و ڤیودروڤکا" ی ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای وڵات سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، شاری ڤیودروڤکای هەرێمی دۆنێتسک لە ژێر کۆنترۆڵی سەربازانی ڕووسیا دایە، سوپای ئۆکراینا تووشی شکستێکی گەورە بووە و دەیان تانک و زریپۆش و چەکی ڕۆژئاوایی کە بۆ سوپای ئۆکراینا نێردرابوون تێکشکێنران."
باکگراوند: لە 24-2-2022 جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێکرد و دوای 3 ساڵ، تاوەکو ئێستاش جەنگ لەنێوان هەردوولا بەردەوامە و دەیان هەزار سەربازیان لە یەکتر کوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆک دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆک دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدەدرێت