ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی ئۆکراینا بۆ سەر بنکە کانزاییەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند، "بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت، تەواو وەڵامی جددیمان دەبێت".
وێنە گەورەکە: سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامی هەیە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بەردەوامە، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەردوو وڵات بەچڕی یەکدی بۆردوومان دەکەن و ئۆکراینا هێرشەکانیا بەتایبەت دیزانکردووە بۆسەر ناوەندە کانزاییەکانی ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، "ڕووسیا بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینای بۆسەر ناوەندە کانزاییەکانی گرت، تەواو لەمەودوا وەڵامی جددیمان دەبێت و دەستمان بە وەڵامدانەوەی ئۆکراینا کردووە".
ئەمەش بزانە: هەندێک ناوچەی داگیرکراو لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە کە بە خاڵی سەرەکی ڕێکنەکەوتن و نەگەیشتن بە ئاشتی و ئاگربەست هەژمار دەکرێن، چونکە ڕووسیا دەڵێت، "خاكی خۆمە و مافی خۆمە، ئۆکرایناش بەهەمان شێوە ئەو ناوچانە بە خاکی خۆی دەزانێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیمچە دوورگەی کریمیا لە ساڵی 2014 لەلایەن ڕووسیا داگیرکراوە و بە شێوەیەکی نایاسایی خراوەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە، ئەو دوورگەیە بەسەرەکیترین خاڵی کۆتاییهێنان بە جەنگ هەژمار دەکرێت.
باکگراوند: 24-2-2022، ڕووسیا بەفەرمی هێرشەکانی بۆسەر کیێڤ دەستپێکرد و لەئاکامدا ئۆکراینای خستە دۆخێکی مرۆیی سەختەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات