بەدواداچوونی ئاڤا؛ له كۆیه بهشێكی زۆری بهرههمە كشتوكاڵییەکان به ئاوی قورس ئاو دهدرێن
- کوردستان
- 2 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا بەشێکی بەرچاو لە بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان و ماسییەکانی کۆیە بە ئاوی زێراب و پاشماوەی پیس ئاو دەدرێن و بەخێو دەکرێن. ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای هاووڵاتییان و بەرپرسانی تەندروستی ناوچەکەی دروست کردووە.
بەدواداچوونی ئاڤا: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا چووەتە دەشتی کۆیە و بەدواداچوونی وردی بۆ ئەم پرسە کردووە و لەگەڵ هاوڵاتییەکدا قسەی کردووە کە ئاشکرای کردووە، بەشێکی زۆری سەوزەی ئەو ناوچەیە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت. ئەو هاووڵاتییە دەشڵێت، بەهۆی ئەم کارەوە، خۆی ناچارە سەوزەی پێویست لە دەرەوەی کۆیە، وەک تەقتەق، بکڕێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، سەوزەکانی وەک (توور، سڵق، لۆبیا، بامیە، باینجان، ترۆزی، بیبەر و گەنمەشامی) و تەنانەت هەنجیریش بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن، ئەمەش وای کردووە بۆنەکەی ئەوەندە ناخۆش و پیس بێت، ئەوەی بەو شوێنەدا بچێت، دەبێت دەموچاوی دابپۆشێت بۆ ئەوەی لە کاریگەریی بۆنەکە پارێزراو بێت.
لەلایەکی دیکە: سەوزەفرۆشێک لە کۆیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "نزیکەی 90%ی بەرهەمەکانی کۆیە بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن، پاشان بە فێڵ و بە سوێندخواردن بەسەر خەڵکدا ساغ دەکرێنەوە. من بە ناچاریی سەوزە و میوە لە سلێمانی یان هەولێرەوە دەهێنم، چونکە ویژدانم قبووڵ ناکات ئەو بەرهەمە خراپانە بدەمە خەڵکی شارەکەم."
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: جگە لە مەترسییەکانی سەر بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان، هەندێک لە حەوزەکانی ماسی لە کۆیەش بە هەمان شێوە ئاوی زێراب بەکاردەهێنن بۆ بەخێوکردنی ماسی، ئەمەش مەترسییەکی دیکەی تەندروستی بۆ بەکاربەرانی ماسی دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: دکتۆرە تارا جەمال، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی لە قەزای کۆیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەو سەوزە و میوانەی بە ئاوی قورس (پیس) ئاو دەدرێن، لە ڕووی تەندروستییەوە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین ڤایرۆس و نەخۆشی جۆراوجۆر. بۆیە بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان و لیژنەکانی قائیمقامیەت، توانیمان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و سزادانی سەرپێچیکاران، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە بدەین."
دکتۆرە تارا جەمال دەشڵێت، لە ساڵی 2024دا لە سنووری کۆیە، شەش پارچە زەوی کشتوکاڵی بەهۆی بەکارهێنانی پاشماوەی ئاوی تەوالێت، حەمام و زێرابەکان تێکدراون. هەروەها بۆ ساڵی 2025، لە ڕێگەی پێدانی مۆڵەتی یاسایی بە خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان کە ژمارەیان نزیکەی 20 پارچە زەوی دەبێت، هەوڵ دەدرێت بۆ نەهێشتن و تێکدانی ئەو زەوییانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیان ئاو دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






