ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

ئامادەکارییەکان بۆ یادکردنەوەی مەولوود لە شاری هەولێر بەردەوامە. وێنە؛ محەممەد شوانی؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە، بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە 4-9-2025، لە تەواوی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د. خ)، پشووی فەرمییە.

 

بۆچی گرنگە: ساڵانە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێتە پشوو، هاوکات بەوبۆنەیەوە لە مزگەوت و بازاڕەکان شیرینی دابەش دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەم بۆنەیەوە ساڵانە قەڵای هەولێر دەڕازێنرێتەوە و مەولوود ساز دەکرێت، هاوکات هاووڵاتییان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و خوارو و ناوەڕاستی عێراق بەشداریی ئەم یادە دەکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەرێوبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، چەندین دروشمیان لەناو شار و شوێنە گشتییەکان بەو بۆنەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ