سەرجەم ئەو موڵکانەی بە ناوی کۆمپانیای چاڤی تۆمار کراون بە زیاد کردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن
- هەواڵ
- 3 ئەیلوول
شاسوار عەبدولواحید - گرافیکی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو موڵکانەی بەناوى کۆمپانیاى چاڤى تۆمارکراون لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە لە بەرامبەر قەرزی خاوەن قەرز دەفرۆشرێن کە بڕەکەی زیاتر لە 91 ملیار دینارە.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەندارێتیی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەکات، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، ئێستا بڕی قەرزەکان گەیشتووەتە نزیکەی 92 ملیار دینار، لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای بانکە بازرگانییەکان بڕیار درا دەست بەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لاند و نالیا بگیرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵکانەی بەناوى کۆمپانیاى چاڤى تۆمارکراون، ئەویش بەرامبەر قەرزی خاوەن قەرز (بانکی سلێمانی/یەک) کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە.
شێوازی جێبەجێکردن: بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، زانیارى لەبارەى موڵکەکان و نرخەکانى دیار کردووە و داوا دەکات، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات و لە بەشی ژمێریاری بارمتەی یاسایی بە رێژەی 10%ـی نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکانی ئاماژەبۆکراو دابنێت و ناسنامەی نیشتمانی و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆیدا ببات.
هەنگاوی داهاتوو: زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی موڵکەکان دوای 30 ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی زیادکردنەکە لە ڕۆژنامە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: موڵکەکان پێکهاتوون لە چەندین پارچە زەوی، هۆتێل، کافتریا و کابینەی گەشتیاری و چەندین موڵکی تر.
باکگراوند: قەرزەکانی کۆمپانیای چاڤی و نالیا لە ساڵانی 2010 و 2011 وەرگیراون و بڕیار بوو لە ماوەی دوو ساڵدا بگەڕێنرێنەوە، بەڵام نەگەڕێنراونەتەوە، دۆسیەکەش لە ساڵی 2015ـەوە لە دادگا بووە و لە 20-10-2021 دادگا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی دۆسیەی قەرزەکانی یەکلایی کردەوە و لە 22-9-2024 گلدانەوە لەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای نالیا و کۆمپانیای چاڤی دانرا، لە 26-11-2024 دادگا تانەی پێداچوونەوەی نالیای ڕەتکردەوە.
ئەمەش بزانە: بۆ بینینی وردەکاری سەرجەم موڵکەکان و نرخی خەمڵێندراوی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
10 خولەک لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە