ئاڤا زانیاریی ورد لەبارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی کورد لە ئەنبار دەخاتەڕوو
- کوردستان
- 3 ئەیلوول

ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ڕێگەی ئەنبار وەرگەڕا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئۆتۆمبێلێک کە چوار سەرنشینی تێدا بووە و لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعوودیە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە ڕۆیشتوون، لە ڕێگە وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میدیاکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە ئۆتۆمبێلێک کە چوار سەرنشینی کوردی تێدابووە و بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی سعودییە ڕۆشتوون، لە ڕێگادا و لە سنووری پارێزگای ئەنبار وەرگەڕاوە، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە گوایە دوو کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئاگاداری ئەم بابەتەین، پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئەنبارەوە کرد، وتیان زانیاریمان لەمبارەیەوە نییە، لەگەڵ دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لەسەر هێڵین و پەیوەندیش بە سوپاوە کرا و بەهانایانەوە چوون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کە سوپا چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دوو پیاو و ژنێک کە خەڵکی هەولێرن گیانیان لەدەست داوە و منداڵێکیش بریندار بووە، تەرمەکان و بریندارەکەش بۆ بنکەی تەندروستیی نخێب گوازراونەتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، ئەو عەمرەکارانە تەنیا 70 کیلۆمەتریان مابوو بگەنە دەروازەی عەرعەر لە دیوی عێراق، ئەو ڕێگایەش لەلایەن سوپای عێراقەوە دەپارێزرێت.
زانیاریی زیاتر: نخێب ناحیەیە و دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
37 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 430 هەزار قوتابی بەشداری پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم