پاڕێزەری خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند: لە 2013ـەوە هیچ وردەکاری بە خاوەن پشکەکان نەدراوە
- هەواڵ
- 3 ئەیلوول

دیمەنێک لە پڕۆژەی چاڤی لاند. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
تا ئێستا خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند 70 سکاڵایان تۆمار کردووە و پارێزەری خاوەن پشکەکانیش دەڵێت لە ساڵی 2013ـەوە هیچ زانیاری دەربارەی داهات و قازانجیان پێنەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: خاوەن پشکەکانی کۆمپانیای چاڤی لاند دوای ساڵانێک لە چاوەروانی هێشتا کێشەکەیان یەکلایی نەبووەتەوە و لە دادگا سکاڵایان تۆمار کردووە بۆ یەکلایی بوونەوەی چارەسنووسی پشک و پارەکانیان.
لێدوانی فەرمی: هێرش ئەحمەد، پارێزەری خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند بە ئاڤای گوت: هەموو ئەو بەڵگانەی بەردەستن ئەوە دەسەلمێنن مامەڵەکانی کۆمپانیای چاڤی لاند نایاسایین و دەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی بگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی پارێزەرەکە، ئەم دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 کاتێک سەرمایەی پڕۆژەکە بە شێوەی نایاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی لە یەک ڕۆژدا لە یەک ملیۆن دینارەوە بۆ 106 ملیار دینار زیاد کراوە بەبێ ئەوەی لە بەرامبەردا سەرمایەی کاش یان موڵکێکی پوخت وەک گرەنتی دانرابێت بۆ زیادکردنی سەرمایە، بۆ ئەوەی گرەنتی مافی ئەو کەسانە بکات لە داهاتوو پشک دەکڕن.
تەنیا یەکجار وردبینی داهاتی کۆمپانیاکە کراوە و قازانج بە خاوەن پشکەکان دراوە، جاری دووەم کارتی یارییان پێدراوە، لە دوای ساڵی 2013ـەوە هیچ زانیاریی دەربارەی پشک و قازانج و سەرمایەی پرۆژەکە بە خاوەن پشکەکان نەدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: کازم مەغدید، بەڕێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا نیشتمانییەکان بە ئاڤا میدیای گوت: سەرجەم مامەڵەکانی بابەتی زیادکردنی داهاتی کۆمپانیای چاڤی لاند هەمووی بە یاسایی کراوە و هیچ کیشەیەکی تێدا نیە.
وتیشی، بوونی کێشە لە پشکەکانی چاڤی لاند بووەتە هۆی نەمانی متمانە، دەبوایە کۆمپانیاکە ساڵانە دوو بانگێشتنامە لە دوو ڕۆژنامە بڵاوبکاتەوە بۆ کۆبوونەوە، ئەوەی کردووە، بەڵام لە پرسی دابەشکردنی قازانج لەبەر ئەوەی دەستەی باڵای خاوەن زۆرترین پشک کۆنترۆڵی بڕیارەکانی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای چاڤی لاند 549 ملیار و 371 ملیۆن و 546 هەزار پشکی هەیە و نرخی هەر پشکێک یەک دینارە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە بەرامبەر قەرزی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی لاند دەست بەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیاکان داگیرا و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو موڵکانە لە زیاد کردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






