شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

پێنجەمین پێشەنگای نێودەوڵەتیی هەولێر؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لەم مانگەدا شەشەمین پێشەنگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە و بڕیارە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ شەشەم جارە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە (Real Estate Invest Expo 2025) دەکرێتەوە، پێشانگاکە بە پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنان و پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن کۆمپانیای (لۆیال شۆ) دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سابیر - بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە، کەوا بڕیارە 9/9/2025، بکرێتەوە و ماوەی چواڕ بەردەوام بێت.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک کۆمپانیای وەبەرهێنان لەبواری خانووبەرە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەشداری دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئەم پێشانگایە ماوی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە بەشداری و چالاکی کۆمپانیاکان، ژمارەیەک دیبەیت و چالاکی دیکە تایبەت بە کەرتی خانووبەرە لەخۆدەگرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم پێشانگایە دەرفەتێکە بۆ دروست کردنی پەیوەندی و پێکەوە کارکردن لە نێوان خاوەنکار و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی عێراقی و بیانی، لە هەمان کاتیش هەوڵێک دەبێت بۆ ئەوەی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی دەرەوە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو برا لە سنووری کەرکووک کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کاڤین گرووپ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ترێ و میوەکانی دیکەی دهۆک ڕادەگەیەنێت
52 خولەک لەمەوپێش
ئاسمانی مەککە دیاردەیەکی فەلەکی شکۆدار بەخۆیەوە دەبینێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کۆمپانیا بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلیان دەگەڕێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو برا لە سنووری کەرکووک کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی یانەی سلێمانی