دوای هێنانەوەی تەرمی عومرەكارانی ڕووداوەكەی ئەنبار ئەمڕۆش بریندارەكان دەگەڕێندرێنەوە
- هەواڵ
- 4 ئەیلوول

ئۆتۆمبێلی ئەو عومرەکارانەی کە لە ڕێگەی ئەنبار تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە هێنرایەوە شاری هەولێر، كە لە ڕێگەی چوونیان بەرەو سعودییە بۆ مەبەستی عومرە، بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا، ئێوارەی ئەمڕۆش بریندارەكان دەگەیێنرێنەوە هەولێر، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی فێركاریی ڕومادی چارەسەریی پێویستییان پێدرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، ڕووداوێكی هاتووچۆ لەڕێگەی عەرعەر ڕوویدا، كاتێك چوار هاووڵاتیی كورد كە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو وڵاتی سعودییە بەڕێكەوتبوون؛ لە ڕێگەدا و بەدیاریكراوی لە سنووری پارێزگای ئەنبار، ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕا و بەهۆی ئەو ڕووداوەش دوو هاووڵاتیی خەڵكی هەولێر كە پیاو و ژنێكن گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكەش بریندار بوون كە برینی یەكێكیان سەختە.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ و هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبار، و دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، توانرا تەرمی قوربانییانی ئەو ڕووداوە بهێنرێنەوە هەولێر و ئێوارەی ئەمڕۆش بریندارەكان دەگەنەوە هەرێمی كوردستان.
ستوونی، هاوكات ڕێنمایی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدات؛ ئەوانەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەڕێگەی وشكانییەوە بۆ بەجێگەیاندنی عومرە دەچنە سعودییە، دەتوانن لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یاخود نووسینگەكانی حەج و عومرەی كوردستان لە شارەكان و ئیدارە سەربەخۆكان، ڕێنمایی پێویست وەربگرن بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاسانكاریی پێویست بۆ گەشتەكەیان و دوورخستنەوەیان لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






