ئاڤا نیوز
کاتێک جیهان پشتی لە کورد کردبوو، فەرەنسا بوو بە داکۆکیاری و پشتیوانی کوردستان.
وێنە گەورەکە: ئەو كاتەی داعش هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان، فەرەنسا پێشەنگی بەهاناوەچوون و هاوکاریی بوو، ئەو وڵاتە لەگەڵ کوردستان مێژووییەك لە پەیوەندی و دۆستایەتی لە نێوانیاندا هەیە، لە دانیاڵ میترانی دایکی کوردانەوە تا نێوەندگیرییەکانی ماکرۆن و شکاندنی گەمارۆکانی سەر کوردستان.
چۆن فەرەنسا بووە پشتیوانێکی سەرەکیی دۆزی کورد؟
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، تەنیا پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی ئاسایی نییە، بەڵکوو مێژوویەکی قووڵی لە پشتیوانیی مرۆیی، هاوپەیمانیی سەربازی و هاوبەشیی ستراتیژی تێدایە.
ساڵ هەشتایەکانی سەدەی ڕابردووە، هاوکات لەگەڵ کیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوەکانی ئەنفال، لەکاتی بێدەنگی جیهاندا بەرامبەر كۆمەڵكوژیی و جینۆسایدی كوردان، ژنێک بە ڕێکخراوێکی مرۆییەوە لە فەڕەنسا دەنگی هەڵبڕی و بانگی جیهانی کردبوو هاوکاریکردنی کوردانی باشووری کوردستان، ئەویش دانیاڵ میتران، هاوسەری فرانسۆ میترانی سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا بوو، کە دواتر بە "دایکی کوردان" ناونرا، کاریگەریی ئەو بووە هۆی ئەوەی فەرەنسا وەک یەکەم زلهێزی ڕۆژئاوا بە کردەیی بێتە سەر هێڵ بۆ پرسی کورد، هەر لەو کاتەشەوە بناغەی پەیوەندیی کورد و فەرەنسا دانرا.
دوای کۆڕەوی ملیۆنیی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991، فەرەنسا ڕۆڵی پێشەنگی گێڕا لە دەرکردنی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەم بڕیارە بووە بنەمای دامەزراندنی ناوچەی ئارام و ناوچەی دژەفڕین، کە بە کردەوە هەرێمی کوردستانی لە هێرشەکانی ڕژێمی بەعس پاراست و زەمینەی بۆ دامەزراندنی دامەزراوەکانی هەرێم خۆش کرد.
لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش و هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان، فەرەنسا جارێکی تر پێشەنگ بوو و لە ساڵی 2014، بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە بڕیاری ناردنی چەکی بۆ هێزی پێشمەرگە دەرکرد، سەردانی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا، بۆ هەولێر و چوونە بەرەکانی جەنگ، ئەو هاوپەیمانییەی گەیاندە لوتکە.
دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و سەپاندنی گەمارۆی سیاسی بەسەر هەرێمی کوردستاندا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دەرگای کۆشکی ئێلیزێی بەڕووی شاندی هەرێمدا کردەوە و بەم هەنگاوە گەمارۆ دیپلۆماسییەکەی شکاند، ماکرۆن ڕۆڵێکی گرنگی لە نێوەندگیریی نێوان هەولێر و بەغدا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکاندا بینی.
سەردانی دوو سەرۆكی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان هەریەک بە فرانسوا ئۆلاند و ئەمانوئێل ماكرۆن، هێمایەكی ڕوون و ئاشكرایە بۆ گرنگیی هەرێمی كوردستان لەلای فەرەنسا و خواستی وڵاتەكە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، ئەمڕۆش كونسوڵخانەی وڵاتەكە لە هەرێمی كوردستان هەیە و هەولێر و پاریسیش لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی ستراتیژیدا لە بوارەكانی سیاسی، سەربازی، ئابووری و کولتووری پەیوەندییەكانیان بەردەوامە، هەردوولا مەبەستیانە پەیوەندییە مێژووییە قووڵەكەیان زیاتر برەو پێبدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دیاری دەكرێت
- ڕاپۆرت
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئازادکردنی "تسۆرکۆڤ" وەک دیارییەک بۆ ترەمپ لەلایەن سوودانییەوە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
وێنەی مەھدی موھەندیس لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی بەغدا لادرا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کامالا هاریس ڕەخنە لە بڕیاری خۆ کاندیدکردنەوەی بایدن دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێنج کۆمپانیا بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلیان دەگەڕێننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەربەندیخان لە ئەڵمانیا بەرزترین تاوەری جیهانی دیزاین دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لاری ئیلیسن دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، پێش ئیلۆن مەسک دەکەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئازادکردنی "تسۆرکۆڤ" وەک دیارییەک بۆ ترەمپ لەلایەن سوودانییەوە
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری عێراق و چەند وڵاتانی دیکە دەکات
- ڕاپۆرت
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژینگەی بەسرە؛ بانگەوازێک بۆ کردار پێش ئەوەی درەنگ بێت