عەزیز وەیسی: پشتیوانیی مەعنەویی وڵاتان وا دەكات پێشمەرگە لە پاراستنی ئاشتیی جیهان بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو پشتیوانە مەعنەوییەی وڵاتانی جیهان بۆ پێشمەرگە، دەبێتە هۆی ورەدان بە هێزەكانی پێشمەرگە لە پاراستنی سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەكە و هەموو جیهان.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا، شەقامی پێشمەرگە لەنێو پاركی 'ئۆندرێ سیترۆێن' لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا كرایەوە، ئەمەش وەك ڕێزلێنانێك لە پێشمەرگە.
لێدوانی فەرمی: فەریق عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی سەر بە هێزەكانی پێشمەرگە تایبەت بۆ ئاڤا ئاماژەی بەوەكرد، كردنەوەی شەقامێك لەنێو جەرگەی پایتەختی وڵاتێكی زلهێزی جیهان كە فەرەنسایە، پشتیوانیی مەعنەوییە بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە، ئەو پشتیوانییە وایكردووە سەرۆك بارزانی بەڵێن بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات كە پێشمەرگە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی جیهان بەردەوام بێت.
زانیاریی زیاتر: فەریق عەزیز وەیسی باسی لەوەشكرد، پەیوەندیی دۆستایەتی فەرەنسا و كوردستان بە جۆرێك ڕەگی داكووتاوە، كە تەنانەت بە گۆڕینی سیستمی سیاسی و نەمانی حكومەتێك و هاتنی حكومەتێكی نوێ، گۆڕانكاری بەسەردا نایەت و بووەتە هەڵوێستێكی نەگۆڕ، بەو پێیەی كورد و فەرەنسا لەسەر ئاستی نەتەوە دۆستن نەك لەسەر ئاستی سیاسی و حكومڕانیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






