عێراق سەبارەت بە بەشداریکردنی هاووڵاتیانی لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا هاتە دەنگ
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

دیمەنی ژمارەیەک سەربازی ڕووسیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕووسیا دەڵێت؛ هاووڵاتییانی عێراقی نەچوونەتە بەرەی هیچکام لە ڕووسیا و ئۆکراینا لە جەنگی نێوانیان و ئەو بانگەشانەی لەمبارەیەوە دەکرێن بە "ناڕاست" ناودەبات.
چیرۆکی سەرەکی: کەسایەتیەک بەناوی حه‌یده‌ر شه‌ممه‌ری خۆی وەکو نوێنەری ڕەوەندی عێراقی لە ڕووسیا ناساندووە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە گوایە هەزاران هاووڵاتیی عێراق لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا بەشداریان کردووە، لە بەرامبەردا باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکو هاتە دەنگ و دووپاتی کردەوە،"بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
لێدوانی فەرمی: حه‌یده‌ر شه‌ممه‌ری له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئەلشه‌رقییه"ـی عێراقی ڕایگەیاند: "پێنج هه‌زار هاووڵاتیی عیراقی له‌نێو ڕیزه‌كانی هه‌ردوو سوپای ڕووسیا و ئۆكراینا له‌دژی یه‌كتری ده‌جه‌نگن، دوو هه‌زاریان له‌ناو سوپای ڕووسیادان و سێ هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ناو سوپای ئۆكراینادان، وتیشی؛ مافیا هەیە بە پارە عێراقییەکان بەلاڕێدەبەن و دواتر ناچاریان دەکەن شەڕ بکەن."
زانیاریی زیاتر: کەناڵی "ئەلشەرقیە" لەسەر زاری پەیامنێرەکەیان لە مۆسکۆ ئاشکرای کردووە: ڕووسیا ڕەگەزنامە و بڕی پێنج ملیۆن "ڕۆبل"ـی ڕووسی دەداتە عێراقییەکان بۆ چوونە نێو سوپا و شەڕکردن دژی سوپای ئۆکراینا، ئەمەشی ئاشکرا کرد کە 70 بۆ 80%ـی ئەو چەکدارە عێراقییانە لە ڕووسیا دەکوژرێن.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "هیچ ڤیزایه‌ك په‌یوه‌ندی به‌و بانگه‌شه چه‌واشه‌كارانه‌وه هه‌بێت ده‌رناكه‌ین و تاكه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ده‌ركردنی ڤیزای ڕووسیا، باڵیۆزخانه‌ی ئەو وڵاتەیە له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كانیه‌تی له هه‌ولێر و به‌سره".
باڵیۆزخانه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی "نه‌گۆڕی" عێراق ده‌كاته‌وه له بێلایه‌نی له جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینا هەروەها هۆشداریی دا لە "هەوڵدان بۆ ڕاکێشان یان بەلاڕێدابردنی ئەو عێراقییانەی لە ڕووسیا یان دەرەوەی وڵاتن بە بیانووی جۆراوجۆر بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکەدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات