زێلێنسکی وەڵامی پووتین دەداتەوە: تۆ وەرە بۆ کیێڤ

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی وەڵامی پووتین دەداتەوە: تۆ وەرە بۆ کیێڤ

ڤۆلۆدیمێر زێلێسنکی سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەست و ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا دەربڕی و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، هاوتا ئۆکرانییەکەی، بانگهێشتی مۆسکۆ کرد، زێلێنسکی ئەم پێشنیازەی ڕەتکردەوە و لە وەڵامدا داوا لە پووتین دەکات بێتە کیێڤ.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە. سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەستاندنی شەڕ، بەڵام هەردوولا بەردەوامن لە هێرشە سەربازییەکان.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەی بی سی نیوز) ڕایگەیاند: "ناتوانم بچمە مۆسکۆ لە کاتێکدا وڵاتەکەم ڕۆژانە بە مووشەک بۆردوومان دەکرێت." ناوبراو وتیشی: "ناتوانم بچمە پایتەختی ئەم [پووتین] تیرۆریستە". سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوە کردەوە کە "پووتین دەتوانێت بێتە کیێڤ".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زێلێنسکی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە پووتین بەدوای کۆبوونەوەیەکی ڕاستەقینەدا ناگەڕێت، چونکە بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ