نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە

ئاڵای ئیسرائیل و فەلەستین

ئاڤا نیوز

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەستپێبکاتەوە.

چیڕۆکی سەرەکی: لە هاوینی ئەمساڵ بەهۆی پەرەسەندنی تووندوتیژی و  ئاڵۆزییەکانی کەرتی ‌غەززە کارەکانی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی هەڵپەسێردرابوون، بەڵام بڕیاردرا لە 22-9-2025، دووبارە دەست بە کارەکانی کۆنفرانسەکە بکرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕیارە لەسەر  پێشنیازێکی سعودییەوە دراوە و ئامانجی کۆنفرانسەکە پشتیوانی لە یەکلاییکردنەوەی پرسی فەلەستین  و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتییە.

زانیاریی زیاتر:  ئیسرائیل و ئەمریکا کشانەوەی خۆیان لە کۆنفرانسەکە ڕاگەیاند و بە بیانووی ئەوەی دەستپێکردنەوەی ئەو کۆنفرانسە دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی جەنگی غەززە و بەخشینەوەی درێژ مۆراڵ بەخشین بە بزووتنەوەی حەماس.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ