میسر داوای ڕازیبوونی ئیسرائیل بە دەستپێشخەریەکەی ویتکۆڤ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 ئەیلوول

دیمەنی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی میسر داوا لە ئیسرائیل دەکات ڕازی ببێت بە دەستپێشخەری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە.
چیرۆکی سەرەکی: ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیازی کردووە ئیسرائیل بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان، ئاگربەست ڕابگەیەنێت و دەروازەکان بۆ چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا داوای کرد هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕازیکردنی ئیسرائیل بە دەستپێشخەریەکە، بە پێچەوانەوە دۆخی مرۆیی لە غەززە زۆر ترسناکتر و خراپتر دەبێت، وەزیری دەرەوەی میسر داوای لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کردووە سنورێک بۆ بەکارهێنانی برسییەتی وەک چەکێک دژ بە خەڵکی مەدەنی دابنرێت و ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای هەوڵ و گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل باڵەخانەیەکی 15 نهۆمی نیشتەجێبوونی کردە ئامانج، لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین گیانلەدەستدانی 6 کەسی دیکەی بە هۆی برسییەتییەوە ڕاگەیاند کە یەکێکیان منداڵە و بەم شێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی برسییەتییەوە گیانیان لەدەستداوە گەشتە 382 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





