ئاڤا نیوز
گەنجێکی دانیشتووی دەڤەری مێرگەسۆر، چاڵنجێکی سەیری شناو لێدانی دەستپێکردووە و دەیەوێت لە ماوەی ساڵێک ژمارەی شناوەکانی بگاتە 365 شناو بە گوێرەی ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵ.
چیرۆکی سەرەکی: نالی حلمی، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی گوندی شێخانە لە دەڤەری مێرگەسۆر، ماوەی نۆ مانگە بە سەرکەوتوویی چاڵنجێکی وەرزشی ڕۆژانە ئەنجام دەدات کە بریتییە لە لێدانی شناو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نالی لە ڕێکەوتی 27ـی کانوونی دووەمی 2025 دەستی بەم چاڵنجە کردووە، بە شێوەیەک کە ڕۆژانە یەک شناو زیاتر لە ڕۆژی پێشوو ئەنجام دەدات. لە ئێستادا، ژمارەی شناوەکانی گەیشتووەتە 222 شناو لە یەک سێتدا، واتە بە یەکجار و بە بێ وەستان. ئەو هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 5ـی بەیانی هەڵدەستێت بۆ ئەنجامدانی ئەم وەرزشە.
بڕیارە چاڵنجەکەی نالی لە 27ـی کانوونی دووەمی 2026 کۆتایی پێ بێت، کە دەکاتە 365 ڕۆژ و ئەنجامدانی 365 شناو لەو ڕۆژەدا.
لێدوانی فەرمی: نالی حلمی بە ئاڤای وت: "شناو لێدان یەکێکە لە وەرزشە قورسەکان، بەڵام هەر کەسێک فێری شناوکردن بێت هەرگیز وازی لێ ناهێنێت و یەکێکە لە وەرزشە خۆش و بەسوودەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






