مانگگیڕان چۆن ڕوودەدات و چەند دەخایەنێت؟

شەیری بکە لە:
مانگگیڕان چۆن ڕوودەدات و چەند دەخایەنێت؟

وێنە؛ سکای نیوز

ئاڤا نیوز

سبەی ئێوارە لە کوردستان و عێراق و چەندین وڵات مانگ دەگیرێت و پرۆسەکە پێنج کاتژمێر و نیو دەخایەنێت، لەڕووی فەلەکناسییەوە 18ساڵە ڕووداوی گەردوونی وا ڕووینەداوە.

لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ڕۆستەم، سەرۆکی سەنتەری کوردستان بۆ ئەستێرەناسی بە ئاڤای وتووە: سبەی کاتژمێر 6:28 خولەک مانگگیرانی نیمچە سێبەر دەستپێدەکات، کاتژمێر 7:28 خولەک مانگگیرانی سێبەر دروست دەبێت.

ئەو ئەستێرەناسە ئاماژە بەوەش دەکات، لە کاتژمێر 8:30 خولەک مانگگیرانی تەواو ڕوودەدات، کاتژمێر 9:10 خولەک مانگگیران لە بەرزترین ئاست دەبێت، بەڵام لە کاتژمێر 9:50 خولەک وردە وردە مانگگیرانەکە کاڵ دەبێتەوە، کاتژمێر 11:00ی شەو مانگگیرانی سێبەر کۆتایی دێت.

ڕێبەر ڕۆستەم ڕوونی دەکاتەوە، تەواوی پڕۆسەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی پێنج کاتژمێر و نیو دەخایەنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوودەدات کە مانگ و خۆر بکەونە سەر یەک هێڵیی تەریب و زەوی بکەوێتە نێوان مانگ و خۆر.

ئەمەش بزانە: ئەم مانگگیرانە لە هەموو دونیا نییە، خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێكی ئەوروپا و ئەفریقیا و ئاسیا و بەشێکی ئوسترالیا دەیبینن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: