دابەشکردنی زەوی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دابەشکردنی زەوی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکاتەوە

ئاڤا نیوز

لە شاری هەولێر ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی هەزاران پارچە زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگیراوە، بڕیارە مانگی داهاتوو پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی ساڵێکە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێکردووە، لە هەولێر 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوە، ئامادەکاریش دەکرێت بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەوانەی ماون  زەوی وەرگرن.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، "لە قۆناغی ئامادەکاریداین، بۆ ئەوەی زەویی دابین بکەین بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە، بە ئەگەری زۆرەوە مانگی داهاتوو پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە."

ئەمەش بزانە: لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، کە نزیکەی 35 هەزاریان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ