خاوەنی زەوییەکانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر قەرەبوو دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
خاوەنی زەوییەکانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر قەرەبوو دەکرێنەوە

نەخشەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر

ئاڤا نیوز

قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر لە جێبەجێکردندایە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کەسانەی زەوی و باخەکانیان بەر دەکەوێت قەرەبوو بکرێنەوە.

وێنە گەورەکە: قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە کە ڕووبەرەکەی دوو هەزار و 800 دۆنمە و لە دەورووبەری بەحرکە و شەقامی 150 مەتری دەستی پێکردووە، بڕیارە بە داری زەیتوون و فستق سەوز بکرێن و بەرهەمەکەیشی لە ناوخۆ و دەرەوە ساغ دەکرێنەوە.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، خەمڵاندن کراوە بۆ ئەو کەسانەی کە زەوییەکانیان بەر پشتێنەی سەوزایی دەکەوێت، خاوەنی زەوی بە زەوی و ئەوانەشی دامەزراوەیان بەر دەکەوێت بە پارە قەرەبوو دەکرێنەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی قەرەبوو کردنەوەکە دەست پێدەکات.

بۆچی گرنگە: پشتێنەی سەوزایی بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، لەو پڕۆژەیە ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارەکە دەچێندرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ