ڕووسیا بە زیاتر لە 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا

شەیری بکە لە:
ڕووسیا بە زیاتر لە 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا

ئاڤا نیوز

‌لە شەوی ڕابردووەوە ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر پێگە ئۆکراینییەکان چرتڕ کردوەتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئۆکرانیا کردووە.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، ڕووسیا لە درەنگانی ڕۆژی شەممە تا دەستپێکی ڕۆژی یەکشەممە لانیکەم 805 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13 مووشەکی ئاڕاستەی ئۆکرانیا کردووە، کە گەورەترین هێرشی ئاسمانی بوو لەماوەی سەرهەڵدانی شەڕەکەوە.

زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا توانیویانە 747 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکبشکێنن و بیانخاتە خوارەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێرشانە لە کاتێکدان کە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان مۆسکۆ وکێیڤ چرتڕبوونەتەوە، ئەمریکا و ئەوروپاش هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆدا دەکەن ئەگەر بەردەوام بێت لەم لەشکرکێشییەی لەگەڵ ئۆکرانیادا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ