پێنج بەندکراوی کورد لە ئێران لە سێدارە دەدرێن

شەیری بکە لە:
پێنج بەندکراوی کورد لە ئێران لە سێدارە دەدرێن

وێنەی چوار لەو کەسانەی کە لە سێدارە دران

ئاڤا نیوز

پێنج بەندکراوی کوردی خەڵکی شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دران و ڕێکخراوی هەنگاویش بۆ مافی مرۆڤ دەڵێت، ئەو پێنج بەندکراوە بە نهێنی لە سێدارە دراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 7-9-2025، سزای سێدارەی لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئورمییە بەناوەکانی کەیوان مامەدی، نەجیب ئازەرم، بابەک عومەرزادە، هۆشەنگ هەنارە و تۆفیق نیعمەتی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بەشێوەی نهێنی و بەبێ مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، کەیوان مامەدی، خەڵکی گوندی دەریکی سەڵماس، نەجیب ئازەرم، خەڵکی گوندی کەلانکانی تەڕگەوەڕی ئورمییە، تۆفیق نیعمەتی، خەڵکی گوندی بەردیزی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمییە، هۆشەنگ هەنارە، خەڵکی گوندی خەلیانی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست و بابەک عومەرزادە خەڵکی هەمان ناوچەی ئورمییەن.

ئەوەی پیویستە بیزانیت:
هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو پێنج بەندکراوە لە میدیا حکومییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ