
دیمەنی دروستکردنی ڕێگایەک لە سنوری کۆیە
ئاڤا نیوز
دەست بە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای حەمامۆک-میرسەید کراوە، ئەم ڕێگایە کۆیە بە دۆڵی سماقوڵی دەبەستێتەوە و گرنگی زۆری بۆ ناوچەکە دەبێت و ژمارەیەک گوندی سنوورەکە بەی دەبەستێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی حەمامۆک-میرسەید لە سنووری قەزای کۆیە، رێگاكە كۆیە بە دۆڵی سماقوڵی دەبەستێتەوە، گرنگییەکی زۆری بۆ گوند و ناوچەكانی كۆیە دەبێت، بەتایبەتی ئەوانەی لە دەڤەڕی راپەڕین دێن بۆ كۆیە یان بەپێچەوانەوە.
ئاگرین عەبدوڵڵا دەڵێت، پڕۆژەکە زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە و سوودی زۆری بۆ هاووڵاتیان دەبێت و کارئاسانی بۆ بواری بازرگانی، کشتوکاڵی و گەشتیاری و هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکات.
ئاماژە بەوەش دەکات، ڕێگاکە جێگرەوەی ڕێگای چنارۆک-هەیبەت سوڵتان دەبێت و ڕێگای کۆیە بۆ بەنداوی سماقوڵی لە 25 کیلۆمەترەوە بۆ هەشت کیلۆمەتر کورت دەکاتەوە. لە بەنداوی حەمامۆک لە کۆیەوە دەستپێدەکات و لەگەڵ بڕینی بەشێکی چیای هەیبەت سوڵتان دەگاتە نزیک بەنداوی سماقوڵی.
ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەش دەکات، ماوەی دوو ساڵ بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دانراوە، ئەگەر پێویست بێت پارەی زیاتری بۆ تەرخان دەکرێت بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






