ڕێبەر ئەحمەد: دەمانەوێت ئەمریکا سیستمی دژە درۆن بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەبەرهێنان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەشێک لە میلیشیاکان بەدرۆن هێرشیان کردە سەر سەقامگیری هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا دەکەین ئەمریکا سیستمی دژە درۆن بۆ هەرێمی دابین بکات بۆ زیاتر دابینکردنی ئاسایش".
وێنە گەورەکە: کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە گەشەسەندنی بەردوام دایە، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوان ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ویندی گرین، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لە کۆبوونەوەکە بەشدارن و قسەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند مانگێک لەمەوبەر مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، سەردانێکی زۆر سەرکەوتووی بۆ ئەمریکا ئەنجامدا، ئەم سەردانە بوو بە هۆکاری هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە بواری بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، هاوکات پەیامێکیشی گەیاند کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی پشت پێ بەستراوە. پەیامی من هەمان پەیامی سەرۆکوەزیرانە کە دەمانەوێت پەیوەندییەکی کۆنکرێتیمان لەگەڵ ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەبێت.
لە دەقی وتارەکەیدا ڕێبەر ئەحمەد ئەمانەشی وت:
- بەڕێز وێندی گرین، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان. ئێمە هاوبەشی ڕۆڵی تۆ بەرز دەنرخێنین بە تایبەتی تیمەکەی تۆ کاریان کردووە لەسەر دروستکردنی پەیوەندی نێوان هەرێـمی کوردستان و ئەمریکا.
- ئێمە بەرپرسین لە ئاسایشی ناوخۆ و دابینکردنی سەقامگیری کە زۆر دامەزراوەی ئەمنی دەگرێتەوە لەوانە، پۆلیس، بەرگری شارستانی، ئاسایشی سنوورەکان، وەڵامدانەوەی خێرا و مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکان.
- هەڕەشەی داعش هێشتا لە ناو نەچووە، داعش هێشتا لە ناوچە جێناکۆکان چالاکە، هێزەکانمان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هێرشانە.
- بەردەوام کارمان کردووە لە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچیەتی، کە دەبیتە هۆکاری ناسەقامگیری ئاسایش و ئابووریمان.
- ئێمە لە هەرێمی کوردستان شانازی بە سەقامگیرییەکەمانەوە دەکەین، چونکە ڕێژەی تاوان کەمە هەروەها سیستەمی ئاسایشمان زۆر بەهێز و پارێزراوە.
- زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان و هێرشە درۆنییەکان وادەکات هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەهێزتر بێت.
- بەشێک لە میلیشاکان هێرشیان کردە سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان، دەکرێت ئەوە ببێتە هۆکاری ناسەقامگیری، بۆیە ئێمە پێمان وایە هاوبەشی ئەمریکییەکان زۆر گرنگە.
- دەمانەوێت هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ئەمریکا بکەین بۆ بەهێزکردنی زیاتری سەقامگیری ژێرخانی هەرێمی کوردستان، هاوکات دەمانەوێت لە ڕێگای تەکنۆلۆژیاوە تواناکانمان بەهێز بکەین ئەمە نەک تەنیا هەرێمی کوردستان بەڵکو هاووڵاتییان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی دەپارێزێت.
- هەرێمی کوردستان پابەندە بە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و ڕەرخساندنی هەلیکاری زیاتر بە تایبەت بۆ گەنجان.
- ستراتیژی ئێمە وایکردووە هەلیکاری زیاتر لەناوخۆ بڕەخسێنین و لەسەر ئاستی دەرەوەش دەمانەوێت کوردستان بکەینە هاوبەشی بازرگانی وڵاتە بەهێزەکان، ئێمە پاڵپشتی کەرتە بازرگانییەکان دەکەین.
- ئێمە ڕێکارەکانی ڤیزامان زۆر ئاسانکردووە بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان، هاوکات هەندێ ئاسانکاری تەکنیکیشمان کردووە بۆ ئەوەی لێرە کار بکەن.
- ئەمریکا لە سەختترین کاتەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەستا و داواتان لێ دەکەین لەگەڵیشمان بوەستن لەپێناو پەرەپێدانی وەبەرهێنان.
- دەمانەوێت بازرگانانی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەین، پێکەوە داهاتووەیەکی خۆڕاگر و داهاتوویەکی پشێکەوتوو بونیاد بنێین، هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەبێتە هۆی سەقامگیری زیاتر و داهاتووی گەشتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






