قەیرانی دارایی عێراق نزیک دەبێتەوە لە مووچەی فەرمانبەران.. ئایا پێشبینییەکەی چەلەبی دێتە دی؟
- ڕاپۆرت
- 8 ئەیلوول

قەیرانی دارایی عێراق وڵاتەکە ڕووبەڕووی ئاڵانگارییەکی سەخت دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
عێراق یەکێک لە گەورەترین قەیرانە داراییەکانی مێژووی هاوچەرخی خۆی بەسەر دەبات، کە ترسی نەتوانینی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیادی کردووە. ئەم قەیرانە لە لاوازیی نەختینەیی، دواکەوتنی مووچە و پشت بەستنی تەواوی بودجەی گشتی بە داهاتی نەوتەوە دەردەکەوێت، لەگەڵ نەبوونی بژاردەی ئابووریی ڕاستەقینە و وەبەرهێنانی کاریگەر. ئەمەش وای کردووە پێشبینییەکەی چەلەبی لە ساڵی 2014 بێتە دی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 22ی کانوونی دووەمی 2014، ئەحمەد چەلەبی، سیاسەتمەداری کۆچکردووی عێراقی هۆشداریی لەبارەی داهاتووی دارایی عێراقەوە دابوو، لە سیمینارێکدا کە باس لە دۆسیەکانی ئاسایش، خزمەتگوزارییەکان، گەندەڵی و نیشتەجێبوون کرا. چەلەبی ئاماژەی بەوە کرد "گەندەڵی دارایی لە عێراقدا گەیشتووەتە ئاستێکی ئەفسانەیی و هاوشێوەی نییە لە جیهاندا." ئاماژەی بەوەش کرد تەنیا لە یەک کۆمپانیا و یەک وەزارەتدا قەبارەی گەندەڵی دەری دەخات گەندەڵی داهاتووی گەلی عێراقی هەڵدەکەنێت. چەلەبی گوتیشی "باوەڕ بەوەی ڕۆیشتنی نەوت بە مانای لێشاوی پارە دێت بۆ بێ کۆتا، باوەڕێکی خراپ و مەترسیدارە."
لەلایەکی دیکەوە: ئەوکات چەلەبی ڕوونی کردەوە "عێراق تەنیا 5 ساڵی لەبەردەمە بۆ هەموارکردنی سیستەمی ئابووری، ئەگەر ئەم پێنج ساڵە تێپەڕی و حکومەتەکان هیچ نەکەن، ئەوا ماڵئاوایی لە عێراق دەکەین." چەلەبی جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی خەرجکردنی ڕاستەقینە بۆ پەرەپێدان و پشت نەبەستن بە نەوت بە ڕێژەی 95%.، کردەوە.
واقعی دارایی عێراق
ئەمڕۆ، پاش زیاتر لە 10 ساڵ بەسەر هۆشدارییەکانی چەلەبی، عێراق لە واقیعێکی دارایی لاواز دەژیت کە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لەسەر توانای حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دروست دەکات. ئەم واقعە ڕەنگدانەوەی ئەو قەیرانەیە کە وەزارەتی دارایی لە دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ خەرجکردنی مووچەکاندا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەتایبەتی دوای دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا و پشت بەستنی تەواوی بودجەی گشتی بە داهاتی نەوت.
لەوبارەیەوە، نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری جەختی کردەوە کە دواکەوتنی مووچەکان پەیوەندی بە پشووی فەرمیەوە نییە، بەڵکو بە کەمیی نەختینەی وەزارەتی نەوتەوەیە. مەرسومی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: "بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، قەیرانەکە بەردەوام دەکات، ڕەنگە حکومەتی داهاتوو ناچار بێت ڕێکارە سەختەکان بگرێتەبەر کە کاریگەری لەسەر بژێوی هاووڵاتیان دەبێت."
قەیرانی نەختینە و سندووقی خانەنشینی
لە ناواخنی ئەم قەیرانەدا، ناوەندی ئابووریی و سیاسیی عێراقی ئاشکرای کرد کە قەیرانێکی نەختینە لە پشت دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانەوەیە بۆ ئەم مانگە، حکومەتی بەوە تۆمەتبار کرد بە ڕوونی دانی بە قەیرانی دارایی وڵاتدا نانێت. وسام حەدمەل حلو، بەڕێوەبەری ناوەندەکە، لە ڕاگەیێنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ئاڤا میدیا"، کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ناوەندەکەمان ژمارەیەکی زۆر پەیوەندی و پرسیاری لەبارەی هۆکاری دابەش نەکردنی مووچەی خانەنشینانەوە پێگەیشتووە، سەرەڕای تەواوبوونی وادەی ئاسایی دابەشکردنی."
سەرچاوە ئابوورییەکان هۆکاری قەیرانەکەیان گەڕاندەوە بۆ چەند فاکتەرێک، لەوانە کەمکردنەوەی پشکی دارایی تەرخانکراو بۆ عێراق لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە، جگە لە دابەزینی نرخی نەوت و نەبوونی بژاردەی ئابووریی ڕاستەقینە، ئەمەش بووەتە هۆی کەلێنێکی کوشندە لە نەختینەدا.
ژمارەکان قەبارەی قەیرانەکە ڕوون دەکەنەوە
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ڕاپۆرتە ئابوورییەکان، ژمارەی خانەنشینان لە عێراق نزیکەی 1.5 ملیۆن خانەنشینە. قەبارەی مووچەی ساڵانە بۆ خانەنشینان نزیکەی 18 تریلیۆن دیناری عێراقییە، کە نزیکەی 12 ملیار دۆلار دەکات. شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن فراوانبوونی ساڵانەی لیستی خانەنشینان بەبێ بوونی سەرچاوەی دارایی بەردەوام بۆ سندووقەکە، جگە لە چڕکردنەوەی خەرجیی گشتی لەسەر مووچە و پشتگیری، لاوازیی بودجەی بەکاربردن زیاد دەکات.
مەترسیی ڕاگرتنی مووچەکان
ئەحمەد عەبد ڕەبە، شارەزای ئابووری، دەڵێت: "واقیعی دارایی عێراق ئاماژەی نیگەرانکەر نیشان دەدات کە لە ڕاستیدا کەمیی نەختینە بە دینار هەیە، بە پێچەوانەی ئەوەی وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت". عەبد ڕەبە هۆکاری دواکەوتنەکەی گەڕاندەوە بۆ چەند فاکتەرێک، لەوانە "هێواشی گواستنەوەی دۆلار بۆ دینار و هەڵگرتنی بڕێکی زۆر نەختینە لەلایەن هاووڵاتیان و وەبەرهێنەرانەوە لە دەرەوەی سیستەمی بانکی و زۆر پشت بەستن بە نەوت، ئەمەش ڕێکخستنی خەرجکردنی مووچەکان دەخاتە مەترسیی هەمیشەییەوە." ئەو هەروەها هۆشداریی دا کە "بەردەوامبوونی فراوانبوونی ساڵانەی لیستی خانەنشینان بەبێ بوونی سەرچاوەی دارایی بەردەوام، ڕەنگە ببێتە هۆی ڕاگرتنی بەشێکی یان تەواوەتی مووچەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا."
عێراق، دوای زیاتر لە دە ساڵ بەسەر هۆشدارییەکانی چەلەبی، هێشتا لەبەردەم ئاستەنگێکی گەورەدایە کە بریتییە لە بەدەستهێنانی سەقامگیریی دارایی لە ڕێگەی چاکسازیی سیستەمی ئابووری، هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و دڵنیابوون لە بەردەوامیی سندووقی خانەنشینان. ئەگەرنا، قەیرانی دارایی ئێستا تەنیا قەیرانێکی کاتی نییە، بەڵکو نیشانەی مەترسییەکی درێژخایەنە کە هەڕەشە لەسەر توانای حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی بەرامبەر هاووڵاتیانی دروست دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






