بەهۆی کارەباوە كارگه‌ی ئاردی شێخان سزا دراوە و خاوه‌نه‌كه‌ی به نایاسایی ده‌زانێت
- کوردستان
- 8 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
له شێخان، كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئارد ماوه‌ی چوار مانگه كاره‌بای نیشتمانی لێ بڕدراوه و به بڕی 216 ملیۆن دیناریش سزادراوه، له‌كاتێكدا خاوه‌نی كارگه‌كه سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی كاره‌بای داوه و بڕیاره‌كه‌ی دادگاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودایه.
چیرۆکی سەرەکی: كارگه‌ی ئاردی شێخان ماوه‌ی حه‌وت ساڵه دامه‌زراوه و مانگانه ئارد بۆ 18 هه‌زار خێزان به‌رهه‌م ده‌هێنێت. شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای شێخان پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ به‌ستووه و ئه‌وانیش هه‌موو مانگێك پسوولەی كاره‌بایان داوه. به‌ڵام به گوتەی ئەو، بڕی پاره‌ی پسوولەکان زۆر كه‌م بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ بڕی به‌كارهێنان.
لێدوانی فەرمی: حه‌جی خه‌تاب زێباری، خاوه‌نی كارگه‌ی ئاردی شێخان، به ئاڤای ڕاگه‌یاندووه، كارگه‌كه‌یان هیچ قه‌رزێكی كاره‌بای له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای شێخان به بیانووی فێڵكردن و دزینی كاره‌با، سزای 216 ملیۆن دیناریان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
چه‌ند مانگێك پێش ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای شێخان به‌مه‌ی زانیوه و گومانی ئه‌وه‌یان لای دروستبووه ده‌ستكاری پێوه‌ره‌كه كرابێت، بۆیه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه و به ته‌خمین بڕی 216 ملیۆن دیناریان وه‌ك سزای گشتی به‌سه‌ر كارگه‌كه‌دا سه‌پاندووه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دانانی ئه‌م سزایه له‌لایه‌ن خاوه‌نی كارگه‌كه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای شێخان كاره‌بای نیشتمانی‌یان له‌سه‌ر بڕیوه و سكاڵایان له دادگا تۆمار كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگا له به‌رژه‌وه‌ندیی كارگه‌كه ده‌رچووه و دواتر دادگا فه‌رمانێكی "ئه‌مر وه‌لائی"شی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با ده‌ركردووه، به‌ڵام هێشتا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەنی کارگەکە سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردووه و له‌وێ پێیان گوتووە، سزای ته‌خمین ته‌نیا بۆ دوو بارە: یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كاره‌با به نایاسایی ڕاكێشرابێت. دووه‌م، پێوه‌ری كاره‌با لێكرابێته‌وه یان سووتابێت، كه هیچ كامیان له‌سه‌ر كارگه‌كه‌یان نییه. بۆیه داوا له حكومه‌ت ده‌كات كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نافع مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای شێخان، به ئاڤای وت، "كارگه‌كه سه‌رپێچیی له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی كردووه و كێشه له پێوه‌ری زیره‌كی كارگه‌كه هه‌بووه." جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات، جا چ به كاش بێت یان به قیست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





