حەسەن شەریف بەرهەمێکی نوێی بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حەسەن شەریف بەرهەمێکی نوێی بڵاودەکاتەوە

ئاڤا نیوز

هونەرمەندی دیاری کورد حەسەن شەریف بەرهەمێکی نوێی بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: هونەرمەند حەسەن شەریف بەرهەمێکی نوێی بە ناوی "سوڵتان" بڵاوکردەوە، ئاوازی گۆرانییەکە فۆلکلۆری کوردییە و هونەرمەند ڕێناس میران کەڤەری کردووەتەوە و بە شێوەیەکی ڕیتم ئامێز و نوێ میوزیکی گۆرانییەکەی بەرهەمهێناوە.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بۆ دروست کردنی ڤیدیۆکلیپی گۆرانی "سوڵتان" سوود لە ژیری دەستکرد وەرگیراوە.

ئەمەش بزانە: حەسەن شەریف یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی دهۆک و ساڵی 1969 لەدایکبووە، لە منداڵییەو ساز دەژەنێت و یەکەم بەرهەمیشی ساڵی 1985 بە ناوی "تامی من" بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستا خاوەنی نزیکەی 10 ئەلبوومی تایبەت بە خۆیەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ