سوودانی لەبەردەم ناتۆ: پابەندین بە چەكداماڵینی گرووپەکانی دەرەوەی دەوڵەت

شەیری بکە لە:
سوودانی لەبەردەم ناتۆ: پابەندین بە چەكداماڵینی گرووپەکانی دەرەوەی دەوڵەت

سوودانی و مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ. وێنە؛ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

لە وتارێکیدا لە بارەگای ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پابەندبونی وڵاتەکەی لەسەر چەكداماڵینی گرووپەکانی دەرەوەی دەوڵەت دا و وتی" چیتر عێراق مەترسی ئەمنی لەسەر نییە".

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-09-08، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مارک رووتە، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ)، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکای کرد و بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ناتۆ کرد، پاشان وتاری فەرمیی عێراقی لە بەردەم ئەنجوومەنى ناتۆ پیشکەش کرد.

لێدوانی فەرمی: بەپێی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند:

٠ عێراق چیتر مەترسی ئەمنی لەسەر نییە، بەڵکو هاوبەشێکی ستراتیژییە، دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ناتۆ ئەوەی سەلماندووە.

٠ وێڕای ئەو هەموو ئاڵنگاری و قەیرانانەی ناوچەکەمان بەخۆوە دەیبینێت، لە پەیڕەوکردنی سیستمی دیموکراسیی فرەیی فیدراڵیدا، عێراق ئەمڕۆ نموونەیەکی دیارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

٠ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و هەڕەشەی  سیبرانی،  هاوکاری (ناتۆ) دەکەین.

٠ بۆ پاراستنی هەموو هاوڵاتیان و پاراستنی سیستمی حکومڕانی،  پابەندین بە بڕیاری  چەكداماڵینی دەرەوەی دەوڵەت و چاکسازی لە دەزگا ئەمنییەکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ