
ئاڵای ئیمارات و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئیمارات و بە بەشداری ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتەکە، کۆنفرانسێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: تا دێت کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەبووژێتەوە و بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەمەش کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و وڵاتانی ناوچەکە بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە کوردستان دەکەن، هەر لەم چوارچێوەیەشدا سبەی چوارشەممە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی - ئیمارات بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی دراوی نێودەوڵەتیی بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای وت: زیاتر لە 21 کۆمپانیای ئیماراتی لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و وزەی نوێبووەوە و چەند سێکتەرێکی دیکە بەشداریی دەکەن، سیمیناری تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دەستەی وەبەرهێنان لەڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیمارات، دەیەوێت وەبەرهێنەر و وەبەرهێنانی وڵاتەکە زیاتر ئاشنای دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بن لە کوردستان، تاوەکو پرۆژەکانیان بهێننە کوردستان و سەرمایەکانیان لێرە بخەنە گەڕ.
بۆچی گرنگە: کەرتی وەبەرهێنان دەتوانێت ئابووریی هەرێمی کوردستان زیاتر ببووژێنێتەوە و بەرەوپێشچوونی زیاتر لە شار و ناوچەکان تۆمار بکات، هەروەها کوردستان زیاتر بە ڕووی جیهاندا دەکاتەوە و هەزاران هەلی کار بۆ هاونیشتمانیان دابین بکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






