
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە شاری هەولێر کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەولێر، 280 کۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە، ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو 6:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت، پێشانگاکە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کۆمپانیا جیهانییەکان ڕوو لە کوردستان بکەن، سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و وەبەرهێنان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشانگاکەی کردەوە و تەواوی بەشەکانی بەسەرکردەوە، هاوکات پاڵپشتیی تەواوەتی خۆی بۆ کارەکانی پێشانگەکە و کۆمپانیاکان دووپات کردەوە.
بۆچی گرنگە: پێشانگای وەبەرهینان و خانووبەرە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جووڵەی بازار دەبێت، هاوکات هەزاران هاونیشتمانی سوود لەو داشکانانە وەردەگرن کە لەلایەن پرۆژە بەشداربووەکانی پێشانگاکەوە پێشکەش دەکرێن.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 260 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەڵەتی بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کرد، لە چوار ڕۆژدا نزیکەی 60 هەزار هاووڵاتی سەردانیان کرد و زیاتر لە 280 گرێبەست واژۆ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کاڤین گرووپ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ترێ و میوەکانی دیکەی دهۆک ڕادەگەیەنێت
42 خولەک لەمەوپێش
ئاسمانی مەککە دیاردەیەکی فەلەکی شکۆدار بەخۆیەوە دەبینێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کۆمپانیا بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلیان دەگەڕێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە دووبز شەڕەتەقە لە نێوان خانەوادەیەک ڕوویدا؛ کوژراو و بریندار هەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی یانەی سلێمانی