
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە هەولێر گریبەستی پڕۆژەیەکی ستراتیژی واژۆ کرا، لەماوەی سێ ساڵدا بەشی یەکەمی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی هەولێر لەلایەن کۆمپانیایەکی یابانی جێبەجێ دەکرێت و ئەو بەشانەی دەمێنێتەوە لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئاوەڕۆی هەولێر لە چوار دەروازەوە دەردەچێت، لەگەڵ ئەوەی ژینگە پیس دەکات، کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی گشتی هەیە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پڕۆژەکە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە ئاوەڕۆی هەولێرە، پڕۆژەکە بە قەرزی IPQ23 ناسراوە، بە گوژمەی نزیکەی 230 ملیۆن دۆلار لە ڕێگای ئاژانسی جایکاوە جێبەجێ دەکرێت. دوای چارەسەکردنی ئەو ئاوە بەکاردەهێنرێتەوە بۆ ئاودانی باخچە و بواری جیاوازی دیکە.
وەزیری شارەوانی ئەوەش دەڵێت: موژدەی ئەوە ڕادەگەیەنم، بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەو بەشانەی پڕۆژەکە دەمێننەوە لەسەر بودجەی حکومەت و بە توانای کۆمپانیای ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.
وەزیری شارەوانی ئەمانەشی وت:
- ماوەی 10 ساڵە دانوسان لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکرێت.
- پڕۆژەکە بۆ کۆمپانیای (ئیتۆچۆی یابانی) دەرچووە.
- ئاوەڕۆی قورسی هەولێر ڕۆژانە نزیکەی 318 مەتر سێجایە بەشێکی زۆری ئەو ئاوە قورسە لە چوار درەوازەوە لە گوندی توڕەق بۆ گوندی عارەب کەند دەڕوات.
- دیزاینی پڕۆژەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەبارەیە لە ئاوەڕۆ ئامادەیە.
- پڕۆژەکە دابەشی سەر هەشت فەیس کراوە، هەر فەیسێک دابەشی سەر دوو بەش کراوە، واتا کۆی پڕۆژەکە لە 16 بەش پێکدێت، هەر بەشێک توانای چارەسەرکردنی 52 هەزار مەتر سێجا ئاوی ڕۆژانەی هەیە.
- ئەمڕۆ واژۆی گرێبەستی یەک بەش لەو 16 بەشە کرا.
- ئەو ئاوەی دەپاڵێورێت بۆ ئاودانی سەوزایی بەکاردەهێنرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە وتاری واژۆکردنی گرێبەستەکە وتی، هەولێر دەبێتە یەکەم شاری عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس. بەناوی خەڵکی هەولیر و پارێزگای هەولێرەوە سوپاسی باڵیۆز و کونسوڵی یابان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






