سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە داڤۆس کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم

سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-01-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لە درێژەی ماراسۆنە دیپلۆماسییەکانی لە داڤۆس، لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کۆبووەوە.
بابەتە ستراتیژییەکان: تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، تاوتوێکردنی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر بوو.
پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەروەها دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکوەزیران بارزانی گەیاند و هێرشەکەی "بەتوندی" سەرکۆنە کرد و گوتی: "هێرشەکە هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەریى عێراق، ئەمە قبوڵکراو نییە".
سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانی بەریتانیای کرد. هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر.
باکگراوند: لە پەراوێزی کۆربەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران بارزانی ماراسۆنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە کاریگەرەکانی جیهان ئەنجام دا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد