
شاندی ژووری بازرگانیی ئەمریکی و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ سەر پڕۆژەیی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گرووپ چیرۆکی گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکی لەسەر "پڕۆژەی فریاگوزاریی خیرای گەیاندنی ئاوی هەولێر" بۆ ئاڤا میدیا دەگێڕێتەوە.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت، پرۆژەکە گەیشتووەتە گەڕەكەكانی دەرەوە و ناوەوەی سنووری 120 مەتریی هەولێر و دیوە ناوەوەی شەقامی 150 مەتری، لە مانگەکانی داهاتووشدا پڕۆژەکە تەواو دەبیت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ سێشەممە، 9-9-2025، شاندی ژووری بازرگانیی ئەمریکی و کۆمپانیا ئەمریکییەکان سەردانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێریان کرد، سەرۆکی شاندەکە سەرسامی خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی: خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گرووپ بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا پێی وتم، "ئەگەر پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر لە ئەمریکا بووایە و لەلایەن باشترین کۆمپانیاوە جێبەجێ کرابا، ئەوا بە حەوت ساڵ تەواو دەبوو، بەڕاستی لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای زۆر باش هەیە".
لەلایەکی دیکەوە: خالید خۆشناو وەڵامی سەرۆکی ژووری بازرگانیی داوەتەوە و پێی وتووە: خۆشەویستی ئێمە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بتوانین 24 کاتژمێر کار بکەین، خزمەتی هاونیشتمانیان بکەین و ئاو بگاتە شاری هەولێر.
باکگراوند: ڕۆژی یەكشەممە، 08-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






