
حوسێن عەلووش، کەسایەتیی تورکمان و سەرۆک هۆزی بەیات
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە هێرشێکی درۆنیدا لە کفری، کەسایەتیی تورکمان و سەرۆکی عەشیرەتی بەیات کوژرا، فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە هێرشەکە لەلایەن پەکەکەوە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک بازاڕی قەزای کفری بە درۆن هێرشکرایە سەر دیوەخانی حوسێن عەلووش، کەسایەتیی تورکمان و سەرۆک هۆزی بەیات، بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "چەکدارانی پەکەکە خوێنی هاووڵاتیانی مەدەنی تورکمانی عێراقی دەڕێژن، بەبێ هیچ وەڵامێکی حکومی و نێودەوڵەتی و ناوچەیی، بوونی ئەو چەکدارانە بووەتە مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر نەخشەی سیاسی و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لە هەموو ناوچەکە". فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە.
ئەمەش بزانە: دوای هێرشەکە بەرەی تورکمانی عێراقی وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە.
زانیاریی زیاتر: تورکمانەکانی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرکردایەتیی یەکێتی دەکەن لە "پێویستی کاری جددی لە دەرکردنی ئەو چەکدارە نایاساییانەی کە خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی کورد ناکەن"، سلێمانی نەکرێتە ئامانجی ئەم گرووپە چەکدارانە.
لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لەبارەی جۆری هێرشەکە و سەرچاوەکەیەوە نییە، جگە لەوەش پەکەکە و هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
1 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت