
ساتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی . ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرێی کارمەندانی چاودێری کردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە. کۆمیسیۆن دەڵێت، پێویستیی بە زیاتر لە 250 هەزار کارمەند هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە، تاوەکوو ئێستاش زیاتر لە 800 هەزار کەس داوای بوون بە کارمەندیان پێشکەش کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆن کرێی کارمەندەکانی بەم جۆرە دیاریی کردووە:
ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان 300 هەزار دینارە بۆ فەرمانبەری حکومەت ئەگەر خوێندکار یان دەرچوو بێت 400 هەزارە.
-بەڕێوبەری وێستگەی دەنگدان 200 هەزار دینار دەبێت بۆ فەرمانبەر بەڵام ئەگەر خوێندکار یان دەرچوو بێت 300 هەزارە.
-کارمەندی ناوەند یان وێستگەی دەنگدان 150 هەزار دینارە بۆ فەرمانبەر بۆ خوێندکاری یان دەرچووش 250 هەزار.
زانیاریی زیاتر: کرێی کارمەندان بە فەرمانبەر و خوێندکارەوە کە 5٪ کارمەندانی کۆمیسیۆن پێکدێنن بەم شێوەیەیە: فەرمانبەری حکومەت 50 هەزار دینارە و کرێی خوێندکار یان دەرچوو 100 هەزار.
مەرجەکان: هەر چاودێرێکی کۆمیسیۆن لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی وەک چاودێریی بنکەکانی دەنگدان کار بکەن، ئەوا 100 هەزار دیناری بۆ زیاد دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا میدیای گوت، لەم مانگەدا تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی چاودێریی کردنی دەنگدان ئەنجام دەدات، بەڵام وادەکە هێشتا دیاری نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 36 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 36 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






