
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
چەند سەرمایەدارێک بۆ کڕینەوەی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید داواکارییان پێشکەش کردەو و ئاڤا زانیویەتی هەفتەکانی داهاتوو پرۆسەی مەزادکردنە جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە خاوەندارێتیی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەکات و ئێستا سزای پێنج زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، ئێستا بڕی قەرزەکان گەیشتووەتە بڕی 92 ملیار دینار، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بڕیاری داوە 60 موڵکی شاسوار عەبدولواحید بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە و بیانفرۆشێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ڕۆژانی ڕابردوو چەند کەسێک داواکارییان بۆ کڕینەوەی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید پێشکەش کردووە و پارەی پێویستیان بۆ ڕێکارە ئیدارییەکانی بەردەم زیادکردنە ئاشکراکە (مەزادەکە) پێشکەش کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا زانیویەتی لە هەفتەکانی داهاتوو پڕۆسەی مەزادکرنی موڵکەکانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت، بەمەش هەر سەرمایەدار و کۆمپانیایەک توانای کڕینەوەی موڵکەکانی هەبێت، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات و بەشداری مەزادەکە بکات.
ئەمەش بزانە: موڵکەکانی ئەو دوو کۆمپانیایەی شاسوار عەبدولواحید، چەندین پارچە زەوی، هۆتێل، کافتریا، کابینەی گەشتیاری و چەند موڵکێکی دیکەن، بڕیارەکە لەبەرامبەر ئەو قەرزانەی دراوە کە لەسەر ئەو دوو کۆمپانیایە کەڵەکە بووە، پارەکەش بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە حکومەت قەرز کراوە، شاسوار عەبدولواحید و زیادەی هاتووەتەسەر.
باکگراوند: دوای سێ جار دانیشتنی دادگا، سەرەنجام ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 2ـی 9ـی 2025 دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەپاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






