
ساتی سوێندخواردنی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق لەبەردەم سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
دوای پەسەندکردنی لیستی باڵیۆزەکان و دەرچوونی مەرسومی کۆماری بۆیان، ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق لەبەردەم سەرۆککۆمار سوێندی یاساییان خوارد.
وێنە گەورەکە: 26ی ئاب پەرلەمانی عێراق لیستی 93 کاندیدی بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی عێراق لە وڵاتانی جیهان پەسەند کرد لەو ژمارەیەش 18 باڵیۆزیان کوردن، 7ی ئەیلوولیش لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق وەک قۆناغی یەکەم مەرسوومی کۆماری بۆ دامەزراندنی 86 باڵیۆز دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزە تازەکان لەبەردەم لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار سوێندی یاساییان خوارد، لە مەڕاسیمەکەدا کە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەش ئامادەی بوو و لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆککۆمار داوای لە باڵیۆزەکان کرد وێنەی ئێستای وڵات کە ئارام و ئاسایش تیایدا بەرقەرارە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگوازنەوە و کاری زۆر بۆ هێنانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ وڵات بکەن.
لای خۆیانەوە باڵیۆزەکان باسیان لەوەکردووە، بە هەستێکی نیشتیمانییەوە کار دەکەن و کار بۆ بەهێزکردنی وێنەی عێراق لە دەرەوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






