لێدوانی نوێی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەكێتی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێ
- هەواڵ
- 10 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، قسەی نوێ ئەوەیە كە ئاڤا لە زاری بەرپرسانی باڵای پارتی و یەكێتییەوە وەریگرتووە؛ بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، تا زووترە پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت بگەنە ڕێككەوتن ئەوە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە، وتەبێژی ئەو حیزبەش ئاماژە بەوە دەكات پەیوەندیی نێوان پارتی و یەكێتی خراپ نییە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش ئەوە دووپات دەكاتەوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێک بەسەر دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە، پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکە بەردەوامن لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
لێدوانە فەرمییەکان: فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، تا زووترە پارتی و یەكێتی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنن، چونكە ناحەزانی ئەو ئەزموونە، چاوەڕێی ئەوەن هەرێمی كوردستان بە لاوازی ببینن.
لای خۆشیەوە، مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی ئاگاداری وردەكاری دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتن، بەڵام قسەی فەرمی ئەوەیە كە ڕێككەوتوون لەم مانگەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت، ئیتر ئەوە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی خراپ نییە وەك ئەوەی باسی لێوە دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن وتی، پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی بەرەو باشتر دەچێت، باسی لەوەشكرد شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی و یەكێتی بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمانیان داوە، چاوەڕێ دەكەین بزانین جێبەجێكردنی بڕیارەكە چۆن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






