عێراق بەڵێنی داوە هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان خەرج بکات

شەیری بکە لە:
عێراق بەڵێنی داوە هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان خەرج بکات

دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممە شوانی

ئاڤا نیوز

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی دراوە بۆ خەرجکردنی بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران، بەڵام تاوەکو ئێستا خەرجنەکراوە.

وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ مانگە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی سایلۆکانەوە نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد، دوو بەشی پارەکە بۆ جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق خەرجکراوە، تەنیا ئەوەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک نەنێردراوە.

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا کە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق زانیاریی دەسکەتووە، "ئەگەر زۆرە هەفتەی داهاتوو گوژمەی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، ڕێکارەکان جێبەجێکراون تەنیا خەرج کردنی ماوە."

ئەمەش بزانە: وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دووجار داتاکانی ڕادەستی وەزیری بازرگانی عێراق کردووە و ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی، ماوەتەوە سەر ئەوەی پارەکە بنێردرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پشکی هەرێمی کوردستان لە پارەی گەنمی جووتیاران نزیکەی 310 ملیار دینارە و بەگوێرەی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان بەسەر هەرچوار پارێزگاکە دابەش کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ