چوار وەزیری حکومەتەکەی سوودانی ڕەوانەی دادگا دەکرێن؛ "بە زیندانی حکوم دەدرێن"
- هەواڵ
- 11 ئەیلوول

ژمارەیەک زیندانی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، لەم ڕۆژانەدا ناوی چوار وەزیری حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکرێت کە دۆسییەکانیان لە دەستەی دەستپاکییە، پێدەچێت بەبڕیاری دادگاش حکوم بدرێن و زیندانی بکرێن.
وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردووش بەهۆی لاوازییان لە بەڕێوەبردنی وەزارەتەکان، باس لە گۆڕینی وەزیرانی نەوت، گواستنەوە، پەیوەندییەکان، کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو و پەروەردە دەکرا، بەڵام دواتر سوودانی ڕایگەیاند: لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت ڕێگرن لەبەردەم گۆڕانکاریی وزاریی، بۆیەش گۆڕانکارییەکە ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبین عەزاوی، چاودیری سیاسی لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چوار وەزیرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوەکانیان ئاشكرا دەکرێت و ئێستا دۆسییەکانیان لە دەستەی دەستپاکییە، لەوانەشە ڕەوانەی دادگا بکرێن و زیندانیش دەکرێن، چونکە دۆسییەکانیان ئەگەر بگاتە بەردەم دادوەر بە زیندانیکردن حوکم دەدرێن.
وتیشی، بوونی دۆسییە لەسەر ئەو چوار وەزیرە لەسەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەژمار ناکرێت، بەڵکو بەهۆی بوونی کێشەیە لە بەڕێوەبردنی ئەو وەزارەتانە، لەوانەش وەزارەتی کارەبا کە کێشەی تێدایە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






